1. نرخە جێگیرکراوەکان لە ئەپڵیکەیشنەکەدا کەمترین هەڵسەنگاندنە بۆ خزمەتگوزاریەکە وە بەپێی هەڵسەنگاندنی کارمەندی تەکنیکیەکە لەوانەیە زیاد بکات (نرخی دیاریکراو نرخی مواد و پارچەی یەدەگ ناگرێتەوە).
  2. گرەنتی بۆ ماوەی یەک هەفتە بۆ هەر خزمەتگوزاریەک کە پێشکەشی ئەکەین (بێجگە لە خاوەن گرێبەستی بازرگانی) و بەپێی پسوڵەی واژۆ کراو لەلایەن هەردوولا.
  3. گرەنتیەکە ئەو کێشانە لەخۆ ناگرێت کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانەوە دروست دەبێت یا شۆرتی کارەبا یا ئەگەر خاوەن کار وەستایەکی تر بهێنێت بۆ چارەسەر کردنی هەمان کێشە
    خاوەن کار دەتوانێت لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی واژۆ بکات ئەگەر نەیویست ڕێنماییەکانی وەستاکە جێبەجێ بکات و بە پێی داواکاری خۆی کاری بۆ دەکرێت بەڵام هەقی گرەنتی نامێنێ